کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

داوا دەكرێت بانكی ناوەندی عیراق قەرز بداتە پرۆژە گەشتیارییەكانی هەرێم

.

04:54 PM - 25/01/2022

داوا دەكرێت بانكی ناوەندی عیراق قەرز بداتە پرۆژە گەشتیارییەكانی هەرێم
سەرۆكی یەكێتی بانكە تایبەتەكانی عیراق داوا دەكات، ئەو دەستپێشخەریەی بانكی ناوەندی عیراق چالاك بكرێت كە بۆ پێدانی قەرز بە پرۆژە گەشتیارییەكانی هەرێمی كوردستان خستبوویە ڕوو.
بەپێی بەیاننامەیەكی یەكێتی بانكە تایبەتەكانی عیراق، (وەدیع حەنزەل) سەرۆكی یەكێتیەكە لە میانی سەردانێكیدا بۆ هەریمی كوردستان و دیداری لەگەڵ ئەمەل جەلال سەرۆكی دەستە گەشتوگوزاری هەرێم تاووتوێی هاوكاری و هەمانگی هاوبەشیان كردوە لەگەڵ چالاككردنەوەی كەرتی گەشتیاری لە هەرێمی كوردستان.
بەیاننامەكە ئاماژەی بەوەكردوە، كە سەرۆكی یەكێتی بانكە تایبەتەكانی عیراق رایگەیاندوە، پێویستە ئەو دەستپێشخەریەی بانكی ناوەندی عیراق چالاك بكرێت كە بۆ پێدانی قەرز بە پرۆژە گەشتیارییە بچووك و  مامناوەندەكان لەهەرێمی كوردستان خستبویە ڕوو، بەو پێیەی پێدانی ئەو قەرزە لەلایەن بانكی تایبەتەكانی عیراقەوە جێبەجێ‌ دەكرێت.
لای خۆشیەوە، ئەمەل جەلال سەرۆكی دەستە گەشتوگوزاری هەرێم پێشوازی لە هەوڵەكانی سەرۆكی یەكێتی بانكە تایبەتەكانی عیراق بۆ هاوكاری و هەمانگی نێوان هەردوولا كردوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە