کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق لە مانگێكدا 41 ملیۆن لیتر بەنزینی لە چینەوە هاوردەكردوە

.

04:18 PM - 25/01/2022

عیراق لە مانگێكدا 41 ملیۆن لیتر بەنزینی لە چینەوە هاوردەكردوە
عیراق بەتەنها لەماوەی مانگێكدا، بڕی زیاتر لە 41 ملیۆن لیتر بەنزینی لە چینەوە هاوردە كردوەو لە هاوردەكردنی ئەو بەرهەمەشدا لەو وڵاتەوە بۆ ریزبەندی پێنجەم گەورە هاوردەكاری جیهان بەرزبۆتەوە.
بەپێی داتاكانی فەرمانگەی گومرگی چین، عیراق لە مانگی كانونی یەكەمی رابردوودا بڕی 41 ملیۆن و 76 هەزار لیتر بەرهەمی بەنزینی لە وڵاتی چینەوە هاوردەكردوەو لەو مانگەشدا بۆتە پێنجەم گەورە هاوردەكاری بەرهەمی بەنزینی ئەو وڵاتە.
ئاماژەی بەوەشكردوە، كەئەوە بۆ یەكمجارە عیراق بەو بڕە زۆرە بەرهەمی بەنزین لە چینەوە هاوردە بكات بەو پێیەی لە مانگی پێشترداو تەنانەت لە هەمان مانگی ساڵی 2020یشدا هیچ بڕە بەرهەمێكی بەنزینی لە چینەوە هاوردە نەكردوە.
ئاشكراشیكردوە، كە هەر لەمانگی رابردوودا زۆرترین بڕە بەرهەمی بەنزینیان هەناردەی پاكستان كردوەو پاش ئەویش سنگاپورەو ئیندۆنیزیاو برونای لە پلەكانی دووەم و سێیەم و چوارەمدا دێن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە