.
03:33 - 25/01/2022
دادگای فیدراڵی بڕیار لەبارەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانەوە دەدات
دادگای باڵای فیدڕاڵی عیراق سكاڵاكانی سەبارەت بەیەكەمین دانیشتنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی رەتكردەوە و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی بەیاسایی وەسفكرد.
دوای ئەو بڕیارەی دادگای فیدڕاڵیش، بەپێی یاسا دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەتوانێت دەست بەكارەكانی بكات و دەشبێت تاوەكو 8ی شوباتی 2022 سەرۆك كۆمار هەڵبژێردرێت.
هاوكات هەر ئەمرۆ عالیە نوسیەف و عتوان عتوانی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، سكاڵایان لەدادگایی فیدراڵی دژی یەكەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران تۆماركرد ، ئاماژەیان بەوەشداوە، نەدەبوو خالید دەراجی لە جێی مەحمود مەشهەدانی دانیشتەكە بەرێوە ببات، بەڵام دادگای باڵای فیدڕاڵی عیراق یەكلاكردنەوەی ئەو سكاڵایانەی بۆ سەرەتای مانگی داهاتوو دواخست.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە