کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرشەلۆنە چارەنووسی دی یۆنگی یەكلایی كردەوە

.

01:43 PM - 25/01/2022

بەرشەلۆنە چارەنووسی دی یۆنگی یەكلایی كردەوە
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی چارەنوسی لۆك دی یۆنگی هۆڵندی یەكلایی كردەوە كە لەیانەی سیڤیلیەوە بەخواستن پەیوەندی بەیانە كەتەلۆنیەكەوە كردووە/لەرۆژانی رابردودا ژمارەیەك لەراپۆرتی رۆژنامەوانی باسیان لەئەگەری رۆیشتنی دی یۆنگ دەكرد لەمیركاتۆی ئەم زستانە ئەمە جگە لەوەی كە چاڤی هیرناندیزی راهێنەری یانەكەش لەسەرەتای میركاتۆی ئێستا تەئكیدی لەمانەوەی ئەو یاریزانە نەكرد/ بەڵام بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی: یانەی بەرشەلۆنە بریاریداوە پارێزگاری لە لۆنگ دی یۆنگ بكات و ئەو هێرشبەرە هۆڵندیە تا كۆتایی ئەم وەرزە بهێڵێتەوە لەریزەكانی / ئاماژەی بەوەشكرد:ئاست بەرزی ئەو هێرشبەرە و تۆمار كردنی گۆڵ لەیاریەكانی ئەم دواییە هاوكار بوو بۆ ئەوەی بەرشەلۆنە متمانەی بەگرنگی مانەوەی لا دروست بێت تا كۆتایی هاتنی ماوەی خواستنەكەی  / رۆژنامەكە رونیشیكردۆتەوە: بەرشەلۆنە بەنیازە برەپارەی پێویست دابین بكات بۆ ئەوەی لەمیركاتۆی هاوینی داهاتوو هێرشبەرێك بكڕێت كە هەریەكە لە ئەلڤارۆ مۆراتا و ئیرلینگ هالاند دوو پاڵێوراون تا گرێبەست لەگەڵ یەكێكیان ئیمزا بكات / جێی باسە لۆك دی یۆنگ لەمیركاتۆی زستانی ئێستا زۆر نزیك بوو لەوەی بەشێوەی خواستن پەیوەندی بەریزەكانی یانەی كادیز بكات بەڵام بەم بریارەی بەرشەلۆنە ئەو هێرشبەرە هۆڵندیە بەدرێسی ئەو یانەیەوە لەیاریكردن بەردەوام دەبێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە