کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چیڵسی بەرگریكارێكی دێربی كاونتی بردە ریزەكانی

.

01:41 PM - 25/01/2022

چیڵسی بەرگریكارێكی دێربی كاونتی بردە ریزەكانی
یانەی چیڵسی سەركەوتوو بوو لەئیمزاكردنی گرێبەست لەگەڵ یاریزانێكی بەرگریكار لەمیركاتۆی زستانی ئێستا / بەپێی هەواڵێكی پێگەی سكای سپۆرتی بەریتانی : یانەی چیڵسی گرێبەستی لەگەڵ دیلان ویلیامزی تەمەن 18 ساڵ و بەرگریكاری یانەی دێربی كاونتی ئیمزا كرد بەبێ ئاشكرا كردنی بڕی تێچوی گرێبەستەكە/ دیلان ویلیامز توانای یاریكردنی هەیە لەلای چەپی یاریگا كە چیڵسی لەم وەرزە كێشەی لەو پێگەیە هەیە بەتایبەت لەدوای پێكانی بینجامین چیلویل و رۆیشتنی ئیمرسۆن پالمێری بەخواستن  ئەمە جگە لەپاشەكشەكردنی ئاستی ماركۆس ئەلۆنسۆ / دیلان ویلیامز دەتوانێت وەك یاریزانی ناوەراستی بەرگری و یاریزانی ناوەراستی لای چەپیش یاری بكات / جێی وەبیرهێنانەوەیە یانەی چیڵسی لەریزبەندی ئەم وەرزەی پریمەرلیگ بەكۆكردنەوەی 47 خاڵ لە24 یاریدا پلەی سێیەمی گرتووە بەجیاوازی 10 خاڵ لەدوای مانچستەرسیتی پێشەنگ كە 23 یاری كردووە و یەك خاڵیش لەدوای لیڤەرپوڵی دووەم كە22 یاری ئەنجامداوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە