کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كاتی گەرانەوەی نەیمار بۆ یاریكردن نادیارە

.

01:30 PM - 25/01/2022

كاتی گەرانەوەی نەیمار بۆ یاریكردن نادیارە
ماوریسیۆ پۆچیتینۆی ئەرجەنتینی و راهێنەری یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی گومانی لەسەر ئەگەری گەرانەوەی نەیمار داسیلڤای بەرازیلی دروست كرد لەپێش یاریەكەیان لەبەرامبەر ریاڵ مەدرید لەقۆناغی16ی چامپیۆنس لیگ/ وا بریارە رۆژی 15ی مانگی داهاتوو پاریس سان جێرمان لەیاری چونی قۆناغی 16ی خولی یانەپاڵەوانەكانی ئەوروپا میوانداری ریاڵ مەدرید بكات / لەلێدوانێكیدا كە رۆژنامەی لۆ پاریزیانی فەرەنسی بڵاویكردەوە: ماوریسیۆ پۆچیتینۆ ئاشكرای كرد:تا ئێستا دیار نییە نەیمار تا چەند ئامادەیە بۆ گەرانەوە بۆ یاریكردن و هیوای خواست بەخێرایی چاك بێتەوە و پزیشكەكانیش رۆژانە چاودێری بارودۆخی دەكەن / ئەو راهێنەرە ئاماژەی بەوەشكرد نەیمار لەم هەفتەیەدا بەردەوام دەبێت لەراهێنان كردن بەتەنها تا ئەو كاتەی بەتەواوی ئامادە دەبێت بۆ سەرلەنوێ بەشداری كردن لەیاریەكان / جێی باسە نەیمار داسیلڤای بەرازیلی لەیاری یانەكەی لەبەرامبەر سانت ئیتیان لەخولی فەرەنسی و لەرۆژی 28ی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو لەپاژنەی پێی تووشی پێكان بوو و لەو كاتەوە لەیاریگاكان دوركەوتۆتەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە