کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرجەم ئەو رێگایانەی ئاستەنگی هاتوچۆیان بۆ دروست بووە لە ئیدارەی ڕاپەرین لەئایندەیەكی نزیكدا پاك دەكرێنەوە

.

08:58 PM - 20/01/2022


سەرجەم ئەو رێگایانەی ئاستەنگی هاتوچۆیان بۆ دروست بووە لە ئیدارەی ڕاپەرین لەئایندەیەكی نزیكدا  پاك دەكرێنەوە


بەختیار ئەحمەد بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی چاككردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی ڕاپەرین بەگەلی كوردستانی راگەیاند، بەهۆی بارینی بەفرێكی زۆر لەسنوری ئیدارەری راپەرین ئاستەنگی هاتوچۆ لە نێوان شارو شارۆجەكەكانی  سنورەكە دروست بووە بەڵام سەرجەم تیمەكانمان  لەهەوڵدان بۆ پاكردنەوەی رێگاكان بەتایبەت لەقەزای پشدەر  كەبەفرێكی زۆر باریوە و رێگای ناحیەكانی هێرو وهەڵشۆ و ئیسێوە و رێگای مەرزی كێلێ بەتەواوی داخراوە  لەم كاتەدا بەڵام  تیمەكانمان بەردەوامن  لەپاك كردنەوەی ڕێگاكان و لەئایندەیەكی نزیكدا  سەرجەم ئەورێگایەنەی ئاستەنگی هاتوچۆیان بۆهاوڵاتیان  دروستكردوە  پاك دەكرێنەوە  وتیشی  خوێی پێویستمان لەبەردەستە بۆئەوەی ئەوشوێنانی پێویست دەكات لەوێ بەكاری بهێنین بۆئەوەی ئاستەنگی هاتوچۆ دروست نەبێت بەمەبەستی خزمەتكردنی زیاتری هەوڵاتییانی سنوری ئیدارەی راپەرین .

cvZ8CSyfS8E

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە