کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گەشتكردن لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیەوە ئاسایی بووەوە

.

07:02 PM - 20/01/2022

گەشتكردن لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیەوە ئاسایی بووەوە
تاهیر عەبدوڵا بەڕێوەبەری گشتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە گەلی كوردستانی راگەیاند، لە سەعات یەكی دوانیوەڕۆوە گەشتەكانی فڕۆكەخانەكە ئاسایی بوونەتەوە.
تاهیر عەبدوڵا راشیگەیاند، بەهۆی بارینی بەفرێكی زۆرەوە گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ ماوەیەكی كاتی ڕاگیران، بەڵام لە سەعات یەكی دوانیوەڕۆوە سەرجەم گەشتەكان ئاسایی بوونەتەوە.
پێشتر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردبوو، بەهۆی ئەو شەپۆلی بەفربارینەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان‌و بەتایبەت پارێزگای سلێمانی گرتووەتەوە، بەفرێكی زۆر لە ناوچەی فڕینی فڕۆكەخانە كۆبووەتەوە، ئەمەش بووە هۆكاری دواكەوتنی بەشێك لە گەشتەكان.
هەر ئەمڕۆش تیمەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی، فڕگە و ناوچەی فڕین و بەشەكانی تری فڕۆكەخانەیان بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتەكان پاككردەوە‌و لە سەعات یەكی دوانیوەڕۆوە گەشتەكان ئاسایی بوونەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە