کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی: خواست لەسەر نەوت بەبەهێزی دەمێنێتەوە

.

06:05 PM - 20/01/2022

ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی: خواست لەسەر نەوت بەبەهێزی دەمێنێتەوە
 ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی رایگەیاند: وێرای بڵاوبونەوەی ئۆمیكرۆن, لەمساڵدا قەبارەی خواست لەسەر بەرهەمی نەوت بە بەهێزی دەمێنێتەوەو پێشبینیەكانیشی بۆ گەشەی خواستەكان لە 2022دا بۆ 200 هەزار بەرمیلی رۆژانە بەرزكردەوە.
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە ئاشكرایكرد: بەم نزیكانە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەبازاڕەكانی جیهاندا لە ئاستی خواستەكان زیاتر دەبێت ,بە تایبەت كە چەند وڵاتێكی وەكو ئەمریكاو كەنەداو بەرازیل قەبارەی بەرهەمهێنانی نەوتیان بۆ ئاستێكی پێوانەیی بەرزكردۆتەوە و بەدووریشی نازانێت هەریەك لە سعودیەو روسیاش ئاستی پابەندیەكانی خۆیان بۆ بەرهەمهێنانی نەوت بەپێی رێككەوتنی ئۆپیك پڵەس بشكێنن.
هاوكات پێشبینیكردووە، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە جیهاندا، بەبڕی 6 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە لەو ئاستە زیاتربێت كە پێشتر بە پاڵپشتی بەرهەمی سعودیە پێشبینی بۆ دەكراو هۆشداریشیداوە لە ئەگەری كەمبونەوەی بڕی عەمباركراوی نەوت و سوتەمەنی لە كۆگاكانی نەوتی وڵاتانی رێكخراوی هاریكاری و گەشەپێدانی ئابوری جیهان ب ۆنزمترین ئاستی لە ماوەی 7 ساڵی رابردوودا، كە رەنگە بەهۆیەوە ناسەقامگیری لەبازارەكانی نەوتدا دروست بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە