کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوباد تاڵە‌بانی و جینین بلاسخارت لە‌ ھە‌ولێر كۆبوونە‌وە‌

.

01:54 PM - 20/01/2022

قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران و جینین بلاسخارت نوێنە‌ری تایبەتی سکرتێری گشتی نە‌تە‌وە‌ یە‌كگرتووە‌كان لە‌ عێراق، پێكە‌وە‌ باسیان لە‌دواپێشھات و گۆڕانكاریی و رە‌وشی سیاسی لە‌عێراق و ھە‌رێمی كوردستان كرد.

لە‌و كۆبوونە‌وە‌یە‌ كە‌ ئە‌مڕۆ پێنج شە‌ممە‌ ٢٠/١ لە‌ ھە‌ولێر بە‌ڕێوەچوو، تاڵە‌بانی و بلاسخارت جە‌ختیان لە‌گرنگی بە‌ردە‌وامیدان بە‌ گفتوگۆكردنی لایە‌نە‌ سیاسییە‌كان کردەوە بە‌مە‌بە‌ستی لێکنزیککردنەوەی  بۆچوونە‌ جیاوازە‌كان و دۆزینە‌وە‌ی‌ دە‌رچە‌یە‌ك لەپێناو گە‌یشتن بە‌ سازان لە‌سە‌ر پێكھێنانی حكومە‌تی نوێی عێراق.

ھە‌ر لە‌وبارە‌یە‌وە‌، جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، جە‌ختیكردە‌وە‌ لە‌سە‌ر گرنگی یە‌كدە‌نگیی هێز و لایە‌نە‌ كوردستانییە‌كان لە‌پێناو پاراستنی دە‌ستكە‌وتە‌ دە‌ستورییە‌كان و بە‌رژە‌وە‌ندی گشتی، ھە‌روە‌ھا ئاماژە‌ی بە‌وە‌دا كە‌ چۆن پاڵپشتی یە‌ك دە‌نگی كورد دە‌كە‌ن، بە‌ھە‌مان شێوە‌ گرنگی بە‌یە‌كخستی ماڵی شیعی و لایە‌نە‌ سونییە‌كانیش دە‌دە‌‌ن بۆ ئە‌وە‌ی تە‌وافق ھە‌بێت لە‌سە‌ر پێكھێنانی حكومە‌تێكی خزمە‌تگوزار و سیاسە‌تێكی حوكمڕانی رە‌شید بە‌رپا بكرێت كە‌ جێی رە‌زامە‌ندی لایە‌نە‌كان بێت.

لە‌بە‌شێكیتری كۆبوونە‌وە‌كە‌دا، جێگری سە‌رۆك وە‌زیران، ئاماژە‌ی بە‌ھە‌نگاوە‌كانی چاكسازی حكومە‌تی ھە‌رێم و بە‌ردە‌وامیدان بە‌و ھە‌نگاوانەکرد‌ كە‌ لە‌ ئێستادا قۆناغی باشیان بڕیوە‌.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە