کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گۆڕانكاری لە باج بەرهەمی كێڵگە پەلەوەرییەكانی زیاد كردووە

.

05:14 PM - 19/01/2022

گۆڕانكاری لە باج بەرهەمی كێڵگە پەلەوەرییەكانی زیاد كردووە
 وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵیی هەرێم دەڵێت، لە دوو ساڵی رابردوودا مۆڵەت بە 300 كێڵگەی پەلەوەری دراوەو بەهۆی كەمكرنەوەی رۆتین لە كاروبارەكانیشدا بەرهەمی ناوخۆیی زیادی كردووە.
(حسێن حەمە كەریم) وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم بە (پی یوی كەی میدیا)ی راگەیاندوە، بەهۆی كەمكرنەوەی رۆتین لەكاروبارەكان وەك هاندانێك بۆ زیاتركردنی بەرهەمی ناوخۆیی، لەسەرەتای كابینەی نۆیەمەوە زیاتر لە 300 مۆڵەت بەكردنەوەی كێڵگەی پەلەوەری لەهەرێمی كوردستان بدرێت، ئەمە جگە لەپێدانی دەیان مۆڵەت بەكاری گاوداری تا لە رێگەیانەوە و بە وزەی خۆیان پێداویستی بازاڕ پڕبكەنەوە كە بەم هۆیەوە هاوردە كەمبكرێتەوە و قۆناغ بەقۆناغ پێویستی كەمترمان بە بەرهەمی دەرەكی بێت.
ئاماژەی بەوەشكردوە، یەكێكی تر لەو رێگایانەی گرتمانە بەر بۆ زیادكردنی بەرهەمی ناوخۆی هاندانی خاوەنی كێڵگە پەلەوەرییەكان بوو، هەروەها لەڕووی باجیشەوە گۆڕانكاریمان كرد كە پێشووتر هەموو ساڵێك باجیان لێوەردەگیرا، بەڵام ئێستا دوو ساڵ جارێكە لە كاتی نوێكردنەوەی مۆڵەتیان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە