کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چی بەسەر جەستەدا دێت دوای 4 هەفتە لە خواردنی ترێ‌

.

02:00 PM - 19/01/2022

لە لێكۆڵینەوەیەكدا لە زانكۆی كالیفۆڕنیا لە لۆس ئانجلس ئاشكرایانكردووە, خواردنی ترێ سودێكی سەرسوڕهێنەری هەیە, لە چوارچێوەی لێكۆڵینەوەكەدا دەرمانێك كە لە هاڕاوەی وشكراوی ترێ دروستكرابوو, لە لایەن 46 نەخۆشەوە بۆماوەی چوار هەفتە بەكارهێنرا, لە ئەنجامدا ڕێژەی كۆلیستڕۆڵ لە خوێنیاندا كەمیكردووە.

لە لێكۆڵینەوەكەدا, ژاپینگ لی خۆراكناس, ئەوەیخستۆتەڕوو خواردنی ترێ كاریگەری باشی هەیە لەسەر بەكتریا سودبەخشەكانی ناو سك, هاوكات بەكتریا سودبەخشەكان سیستمی بەرگری لەش بەهێز دەكەن ئەمەش واتا بەدەستهێنانی تەندرووستییەكی باش و دووربوون لە نەخۆشی, هەروەها یارمەتی دابەزاندنی ڕێژەی كۆلیستڕۆڵ دەدات, واتا ئەو چەوریەیەی كە هۆكارە بۆ گیرانی خوێنبەرەكانی دڵ هەر بۆیە مەترسی نەخۆشییەكانی دڵ كەمتر دەكاتەوە, بەدەر لەوە ڕێژەی دەردراوی جگەر كەمدەكاتەوە كە ڕۆڵێكی بنچینەیی دەگێڕێت لە مێتاپۆلیسمی لەش.

شایەنی باسە, ترێ وەك دژە ژەهرێكی بەهێز كاردەكات, ڕێژەی شەكر لە خوێن هاوسەنگ دەكات, یارمەتی كەمكردنەوەی هەوكردن دەدات.  

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە