کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەهۆی تەقینەوەی بۆری نەوتی هەرێم لە توركیا هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بەندەری جەیهان راگیرا

.

01:57 PM - 19/01/2022

بۆری نەوتی هەرێم لە توركیا تەقییەوە    
كۆمپانیای بۆتاشی سەرپەرشتیاری بۆرییە نەوتییەكانی توركیا بڵاویكردووتەوە، شەوی رابردوو بەهۆكارێكی نادیار بۆری نەوتی هەرێمی كوردستان لە توركیا تەقیوەتەوە، بەوهۆیەش هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بەندەری جەیهان راگیرا ، دواتر كۆمپانیای بۆتاشی سەرپەرشتیاری بۆرییە نەوتییەكانی توركیا لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە ، دوای ئەوەی شەوی رابردوو بۆری نەوتی هەرێمی كوردستان لە ناو خاكی توركیا تەقییەوە، كێشەكە چارەسەركراوە و دوای چەند سەعاتێك تر هەناردەكردنی نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جەیهان دەستپێدەكاتەوە.
بەپێی ئاژانسی ئەنادۆڵی توركی، بەرە بەیانی رۆژی چوار شەممە، بەهۆی تەقینەوە لە بۆری گواستنەوەی نەوت لە شارۆچكەی پازارجك سەربە پارێزگای مەڕەش باشووری رۆژهەڵاتی توركیا، رێگای نێوان هەردوو پارێزگای مەڕەش و عەنتاب بەڕووی هاتوچۆدا داخرا، دوای ئەوەی لە شارۆچكەی پازارجك كە شەپۆلێكی بەفربارین گرتویەتییەوە، بەهۆكارێكی نادیار تەقینەوە لە بۆرییەكی نەوتدا روویدا ، ئاماژە بەوەشكراوە، دوای كەوتنەوەی ئاگرەكە ژمارەیەكی زۆر تیمی ئاگركوژێنەوە و ئامبوڵانس رەوانەی ناوچەكە كراون.
بۆری نەوتی هەرێمی كوردستان درێژاییەكەی 511 كیلۆمەترە و لەلایەن كۆمپانیای كار و روسنەفتەوە خاوەنداریەتی دەكرێت، لەرێگەیەوە مانگانە بەتێكڕا 10 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەی بازاڕەكانی جیهان دەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە