کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

میسی بۆ دوو یاری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بانگهێشت ناكرێت

.

12:14 PM - 19/01/2022

میسی بۆ دوو یاری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بانگهێشت ناكرێت
یەكێتی تۆپی پێی ئەرجەنتین بریارێكی لەبارەی لیۆنێل میسی ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی یەكلایی كردەوە  لەو بارەیەوە تۆڕی هەواڵی رادیۆ مۆنتی كارلۆی فەرەنسی تەئكیدی كردەوە: یەكێتی تۆپی پێی ئەرجەنتین بریاریدا بانگهێشتی لیۆنێل میسی نەكات بۆ دوو یاری داهاتووی هەڵبژاردەی تانگۆ لەكۆتایی ئەم مانگە لەپاڵاوتنەكانی كیشوەری ئەمریكای باشوور بۆ گەیشتنە جامی جیهانی 2022ی قەتەر  باسی لەوەشكرد: لێپرسراوانی یەكێتی تۆپی پێی ئەرجەنتین نایانەوێت سەركێشی بەو یاریزانەوە بكەن  بەڵكو چاویان لەوەیە لیۆنێل میسی توانا جەستەیی و هونەریەكانی لەسەدا 100 بۆ بگەرێتەوە  ئەوەش دوای ئەوەی لەكاتی پشووەكانی لەدایك بوون و سەری ساڵ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو   ئەو ڤایرۆسە بووە هۆی ئەوەی لیۆنێل میسی لەیەكەم 3 یاری یانەكەی پاریسی پایتەختی فەرەنسا لەساڵی 2022 بەشداری نەكات   وا بریارە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لەرۆژی 28ی ئەم مانگە روبەروی چیلی ببێتەوە پێش ئەوەی لەرۆژی 2ی مانگی شوباتی داهاتوو لەبەرامبەر كۆلۆمبیا یاری بكات كە ئەو دوو یاریە بەهۆی كۆرۆناوە دواخران   جێی باسە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین گەیشتنی بۆ دوایاریەكانی مۆندیال یەكلایی كردەوە كە ئێستا بە29 خاڵ پلەی دووەمی ریزبەندی گرتووە بەجیاوازی 6 خاڵ لەدوای بەرازیلی پێشەنگ كە بەهەمان شێوە گەیشتۆتە مۆندیال

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە