کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عوسمان دیمبلی رازی بووە گرێبەستەكەی لەگەڵ بەرشەلۆنە نوێبكاتەوە

.

12:13 PM - 19/01/2022

عوسمان دیمبلی رازی بووە گرێبەستەكەی لەگەڵ بەرشەلۆنە نوێبكاتەوە
وا بریاربوو یانەی بەرشەلۆنە كۆبونەوەیەكی یەكلاكەرەوە ئەنجام بدات  لەگەڵ بەرێوەبەری كارەكانی عوسمان دیمبلی فەرەنسی لەپێناو یەكلایی كردنەوەی چارەنووسی لەم وەرزەدا ئەوەش دوای ئەوەی لەرۆژانی رابردوودا عوسمان دیمبلی یانەكەی لەوە ئاگادار كردۆبۆوە گرێبەستەكەی نوێ ناكاتەوە كە لەهاوینی داهاتوو  ماوەكەی تەواو دەبێت   بەڵام بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی سپۆرت : عوسمان دیمبلی بەچاڤی هیرناندیزی راهێنەری وتووە دەیەوێت گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكە نوێبكاتەوە و زۆر دڵخۆشە بەیاریكردن لەژێر سەرپەرشتی ئەودا و مانەوەی لەشاری بەرشەلۆنە   رۆژنامەكە باسی لەوەشكردووە: دیمبلی سوپاسی چاڤی راهێنەری كردووە لەبەرامبەر ئەو متمانەیەی پێی بەخشیوە و دەیەوێت لەریزی یانەكە بمێنێتەوە بەتایبەت لەو كاتەی ئەو ئەركی راهێنەرایەتی وەرگرتووە   رۆژنامەی سپۆرت ئاماژەی بەوەكردووە: چاڤی داوای لەدیمبلی كردبوو بەخێرایی بریار لەسەر چارەنووسی خۆی بدات لەرێگەی رێككەوتنێكی رەسمی لەگەڵ كارگێڕی یانەی بەرشەلۆنە   دیمبلی ئەوەشی ئاشكرا كردووە موسا سیسۆكۆی بەرێوەبەری كارەكانی سەرپەرشتی گفتوگۆكان دەكات لەگەڵ بەرشەلۆنە بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە