کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ڤالنسیاوسیڤیلیە لەیاری لوتكەی هەفتەی21ی لالیگا بەیەك

.

12:09 PM - 19/01/2022

ڤالنسیاوسیڤیلیە لەیاری لوتكەی هەفتەی21ی لالیگا بەیەك
 لەئیسپانیاش سبەینێ‌ یاریەكانی هەفتەی 21ی لالیگا درێژەی دەبێت و دوو یاری بەرێوەدەچێت و یاریەكەی بەرشەلۆنە و رایۆ ڤایكانۆ دواخرا   لەسەعات 9ە شەو سێڵتافیگۆ لەیاریگای خۆی لەبەرامبەر ئۆساسۆنا یاری دەكات  لەیاری چوندا هەردوو یانە بەبێ گۆڵ یەكسانبوون و پێش ئەم یاریەش سێڵتافیگۆ بە23 خاڵ پلەی 14ی گرتووە و ئۆساسۆنا 25خاڵی هەیە لەپلەی 12یەم  لەسەعات 11و30دەقیقەی شەو و لەیاری لوتكەدا هەردوو یانەی ڤالنسیا و سیڤیلیە لەیاریگای مێستایە روبەروی یەك دەبنەوە  سیڤیلیە كە بە44 خاڵ پلەی دووەمی لالیگای گرتووە بەجیاوازی 5 خاڵ لەدوای ریاڵ مەدریدی پێشەنگ ئامانجیەتی 3 خاڵی ئەم یاریە بەسودی خۆی یەكلایی بكاتە تا لەرێگەیەوە جیاوازی خاڵەكانی لەگەڵ یانەی شاهانە بۆ 2خاڵ كەم بكاتەوە و لەهەمان كاتدا قەرەبوی كردنە دەرەوەی لەقۆناغی 16ی جامی شا بكاتەوە كاتێك شەممەی رابردوو لەسەر دەستی ریاڵ بیتیس ماڵئاوایی كرد  لەبەرامبەردا ڤالنسیا كە لەدوو یاری رابردووی لەلالیگا بەئیسپانیۆل و ریاڵ مەدرید دۆڕا دەیەوێت بەسود وەرگرتن لەیاریگا و هاندەر شكست بەسیڤیلیە بهێنێت و بگەرێتەوە بۆ سەر رێگای بردنەوەكانی و لەهەكاتیشدا چەند پلەیەك بێتە پێشەوەی ریزبەندی خولەكە كە ئێستا بە 28 خاڵ پلەی دەیەمی گرتووە   لەیاری چونی نێوانیان لەهەفتەی6ی خولەكە سیڤیلیە لەیاریگای خۆی بە3 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك سەركەوتنی تۆمار كرد

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە