کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دوو یاری دواخراوی هەفتەی17ی پریمەرلیگ ئەنجامدەدرێت

.

12:07 PM - 19/01/2022

دوو یاری دواخراوی هەفتەی17ی پریمەرلیگ ئەنجامدەدرێت
  وا بریارە لەدوو كاتی جیاوازدا دوو یاری دواخراوی هەفتەی 17ی پریمەرلیگ ئەنجام بدرێت  سەرەتا و لەسەعات 10و30دەقیقەی شەو و لەیاریەكی بەهێزدا هەردوو یانەی لیستەرسیتی و تۆتنهام هۆتسبێر لەیاریگای كینگ پاوەر بەیەك دەگەن  ئەم یاریە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە دواخرا كە وابریار بوو لەرۆژی 16ی مانگی رابردوو ئەنجام بدرایە تۆتنهام هۆتسبێر كە ئەنتۆنیۆ كۆنتی ئیتاڵی راهێنەریەتی لەم وەرزە و تا ئێستا 18 یاری كردووە 10بردنەوە و 3یەكسانبوون و5 شكستی هەیە و بە 33خاڵ پلەی شەشەمی ریزبەندی گرتووە   بەهەمان شێوە لیستەرسیتی 18یاری كردووە 7 بردنەوە و 4یەكسانبوونی هەیە و لە7یاریشدا روبەروی شكست بۆتەوە و بە 25 خاڵ لەپلەی دەیەمدایە   دوا یاری نێوان هەردوو یانە لەهەفتەی 38ی وەرزی رابردووی پریمەرلیگ بوو لەهەمان یاریگا تۆتنهام توانی بە4 گۆڵ بەرامبەر بە2 گۆڵ شكست بەلیستەرسیتی بهێنێت یاریەكەی تریش سەعات 11ی شەو دەستپێدەكات مانچستەریونایتد دەبێتە میوانی برینتفۆرد   شەممەی رابردوو مان یونایتد بە2 گۆڵ لەگەڵ ئەستۆن ڤێلا یەكسانبوو و بەهۆیەوە خاڵەكانی لەپلەی حەوتەم كردە 32 خاڵ و لەئەگەری بردنەوەی لەم یاریە خاڵەكانی لەگەڵ ئارسناڵی پێنجەمی ریزبەندی یەكسان دەكاتەوە بەڵام برینتفۆرد كە لەدوو یاری رابردووی  روبەروی شكست بۆوە ئامانجیەتی بگەرێتەوە بۆ سەركەوتن تا هەنگاوێكی تر بچێتە پلەكانی پێشەوەی ریزبەندی كە ئێستا بە 23 خاڵ پلەی 14ی گرتووە و لەئەگەری بردنەوەشی بۆ پلەی دەیەم سەردەكەوێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە