کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گەنێڵ ئینێرجی: داهاتەكانمان لە هەرێمی كوردستان 100% زیاد دەكات

.

07:35 PM - 18/01/2022

گەنێڵ ئینێرجی: داهاتەكانمان لە هەرێمی كوردستان 100% زیاد دەكات
كۆمپانیای گەنێڵَ ئینێرجی دەڵێت، هەرچەندە بەرهەمهێنانی نەوتی كۆمپانیاكەمان لەهەمان ئاستی پێشوودایە، بەڵام  پێشبینی دەكەین، بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتەوە داهاتەكانمان لەهەرێمی كوردستان لەسەدا 100 زیادبكات.
گەنێڵَ ئینێرجی كە كۆمپانیایەكی توركی – بەریتانییە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندوە، بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی هەردوو كێڵگەی غازی میران و بنەباوێ لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە، كەوتونەتە ململانێیەكی یاساییەوەو دەیانەوێت لەڕێگەی دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لەندەن ئەو پرسە یەكلا بكەنەوە.
ئاماژەی بەوەشكردوە، كۆمپانیاكەیان زیاتر لە 20 ساڵە لە هەرێمی كوردستان كاردەكات و خاوەنی 4 كێڵگەیە لەناوچەكانی هەرێم.
گەنێڵَ ئینێرجی پێشبینی دەكات، دۆلار بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ سەر 75 دۆلار، داهاتەكانیان بگاتە 200 ملیۆن بەرزبوونەوەو بەهای پشكەكانیان بەرێژەی لەسەدا 2 پۆینت سێ‌ بەرزبێتەوە
باسی لەوەشكردوە، بەتێكڕا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی كۆمپانیاكەیان لەهەرێمی كوردستان گەیشتۆتە 31 هەزارو 710 بەرمیل لە رۆژێكداو بەراورد بە ساڵی 2020 لەسەدا 2 زیادیكردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە