کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یاریزانێكی بەرشەلۆنە نەشتەرگەری بۆ دەكرێت

.

12:16 PM - 18/01/2022

یاریزانێكی بەرشەلۆنە نەشتەرگەری بۆ دەكرێت
 یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی رایگەیاند: یەكێك لەیاریزانەكانی نەشتەرگەری لەپەنچەی قاچیدا بۆ دەكرێت   یانە كەتەلۆنیەكە لەرێگەی بڵاوكردنەوەی بەیاننامەیەكی رەسمی دەڵێت : ساموێل ئۆمتیتی بەرگریكاری فەرەنسی لەكاتی راهێنانەكان لەپەنجەی قاچی تووشی پێكان بووە   ئاماژەی بەوەكردووە : ئۆمتیتی پەنجەی قاچی شكاوە و دەستەی پزیشكی یانەكە بریاریانداوە سبەینێ‌ نەشتەگەری بۆ بكرێت   هەر لەبەیاننامەكە هاتووە : دكتۆر ئەنتۆنی دالماو ئەو نەشتەرگەریەی بۆ ئەنجام دەدات لەژێر سەرپەرشتی خزمەتگوزاریە پزیشكیەكانی یانەكە و دوای تەواو بوونی نەشتەرگەریەكە بەیاننامەیەكی تر بڵاودەكەنەوە   جێی باسە : بەم دواییە یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵ ساموئێل ئۆمتیتی فەرەنسی گەیشتە رێككەوتن كە لەرێگەیەوە ئەو بەرگریكارە گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی تا هاوینی ساڵی 2026 نوێكردەوە   ئەوەش دوای ئەوەی ئۆمتیتی رازی بوو بەكەم كردنەوەی مووچەكەی لەماوەی ئەو یەك وەرز و نیوەی لەگرێبەستە كۆنەكەی ماویەتی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە