کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یانەیەكی ئینگلیزی داوای كریستیان ئێركسن دەكات

.

12:16 PM - 18/01/2022

 یانەیەكی ئینگلیزی داوای كریستیان ئێركسن دەكات
كریستیان ئێركسنی دانیماركی یاریزانی پێشووی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی داوایەكی  پێگەیشتوە تالەم وەرزە لەپریمەرلیگ یاری بكات   لەم وەرزەدا و بەرێككەوتن ئینتەرمیلان هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئێركسنی راگەیاند بەهۆی یاساكانی خولی ئیتاڵی كە رێگری دەكات لەهەر یاریزانێك بەشداری لەیاریەكان بكات ئەگەر ئامێری رێكخستنی لێدانی دڵی هەبێت   لەو بارەیەوە رۆژنامەی ئەتلەتیك بڵاویكردەوە : یانەی برینتفۆرد داوایەكی پێشكەش بەكریستیان ئێركسن كردووە تا بۆ ماوەی 6 مانگ لەریزەكانی یاری بكات لەگەڵ بژاردەی درێژكردنەوەی بۆ یەك ساڵی تر   جێی باسە : لەیۆرۆی 2020 كریستیان ئێركسنی یاریزانی هەڵبژاردەی دانیمارك لەكاتی یاریەكەیان بەرامبەر فتلەندا تووشی جەڵتەی دڵ بوو و بەهۆیەوە لەیاریگاكان دوركەوتەوە   بەڵام چەند رۆژێك پێش ئێستا ڤیدیۆیەكی بڵاوكردەوە كە بۆ یەكەم جار و لەدوای ئەو روداوەی لەهاوینی رابردوو بەسەری هات چووەتە ناو یاریگا

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە