کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەگەری هەیە یۆڤانتۆس بەبێ بەرامبەر دیبالا لەدەستبدات

.

12:14 PM - 18/01/2022

 ئەگەری هەیە یۆڤانتۆس بەبێ بەرامبەر دیبالا لەدەستبدات
راپۆرتێكی رۆژنامەوانی هۆكاری ناكۆكی لێپرسراوانی یانەی یۆڤانتۆسی ئاشكرا كرد لەگەڵ پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی لەگفتوگۆكانیان لەبارەی نوێ كردنەوەی گرێبەستەكەی   گرێبەستی دیبالا لەگەڵ خانمەپیرەكە هاوینی داهاتوو تەواو دەبێت و لێپرسراوانی یۆڤانتۆس لەو پێشنیارە پاشگەز بونەوە كە بۆ نوێ كردنەوەی گرێبەستەكەی دیبالا پێشكەشیان كردبوو و داوایەكی نوێیان پێشكەش كردووە ... بەڵام بەبڕە پارەیەكی كەمتر   بەپێی زانیاریەكانی تۆڕی هەواڵی سكای سپۆرت ئیتاڵیا: یۆڤانتۆس گفتوگۆكانی نوێكردنەوەی گرێبەستی دیبالایان بۆ مانگی داهاتوو یاخود مانگی ئازار دواخستووە.... لەدوای شكست هێنانی گفتوگۆی نێوان هەردوو لا لەهەفتەكانی رابردوو   ئەوەش لەلایەن دیبالاوە تەئكیدی لەسەر كرایەوە لەلێدوانێكیدا لەدوای یاریەكەی یۆڤانتۆس لەبەرامبەر ئۆدەنێزی لە كاڵچۆ   ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەكردووە : لێپرسراوانی یۆڤانتۆس لەو رێككەوتنە پاشگەز بونەوە كە لەگەڵ دیبالا ئەنجامییان دابوو  و داوایەكی نوێیان پێشكەش كردووە بەڵام كەمترە لەووەی یەكەم   ئەوەش دوای ئەوەی دڵنیابوون لەوەی ئەو یاریزانە داوای تری بەدەست گەیشتووە بەبڕێكی زۆرتر   رۆژنامەكە رونیشیكردۆتەوە : یۆڤانتۆس دەیەوێت لەسەر ئەو هەڵوێستەی ئێستای بمێنێتەوە لەبەرامبەر دیبالا و جارێكی تر ئەو داوایەی یەكەمجاری پێشكەش نەكاتەوە    تەنانەت ئەگەر ناچاریش بێت ئەو یاریزانە ئەرجەنتینیە بەبێ بەرامبەر لەدەست بدات   یۆڤانتۆس بۆ شوێنگرتنەوەی دیبالا هەوڵی بەدەستهێننانی تواناكانی نیكۆلۆ زانیۆلۆی بەهرەمەندی یانەی رۆما دەدات   ئەو سەرچاوەیە ئیتاڵیە ئاماژەی بەوەكردووە : ئێستا پاولۆ دیبالا لەلایەن یانەكانی تۆتنهام هۆتسبێری ئینگلیزی و بەرشەلۆنە و ئەتڵەتیكۆمەدریدی ئیسپانی و ئینتەرمیلانی ئیتاڵی گرنگی پێ دەدرێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە