کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هازارد داوای رۆیشتن لەریاڵ مەدرید دەكات

.

12:13 PM - 18/01/2022

هازارد داوای رۆیشتن لەریاڵ مەدرید دەكات
ئیدین هازاردی بەلجیكی و ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لەریزی یانەكەی دڵخۆش نییە لەم وەرزەو بیر لەرۆیشتن دەكاتەوە  بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی ماركای ئیسپانی : ئیدین هازارد داوای رۆیشتنی كردووە لەریاڵ مەدرید لەمیركاتۆی زستانی ئێستا   رۆژنامەكە ئاماژەی  بەوەكردووە : هازارد دەزانێت ئەو لەدەرەوەی پلانەكانی كارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ئیتاڵی یە و بەدوای ئەوەدا دەگەرێت لەرێگەی رۆیشتنی و چونی بۆ یانەیەكی تر هەلی زیاتری یاری كردنی بۆ برەخسێت   ئەو ئەستێرە بەلجیكی یە لەیاری كۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا لەبەرامبەر بلباو لەسەر كورسی یەدەك دانیشت كە یانەكەی توانی بە 2 گۆڵ سەركەوتن بەدەستبهێنێت و نازناوەكە بباتەوە   جێی باسە : ئیدین هازارد لە هاوینی ساڵی2019 بەگرێبەستێك كەبڕەكەی 100ملیۆن یۆرۆ بوو بەگۆڕانكاریەكانەوە لەیانەی چیڵسی ئینگلیزیەوە پەیوەندی بەریاڵ مەدرید كرد بەڵام نەیتوانی شوێنی خۆی لەپێكهاتەی سەرەكی بكاتەوە بەهۆی زۆری ئەو پێكانانەی تووشی دەبوون

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە