کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

داوا دەكرێت بڕی غازی زیاتر بۆ سلێمانی و هەڵەبجە دابین بكرێت

.

11:09 PM - 17/01/2022

دیمەن رەزا ئەندامی لیژنەی وزە لەئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: لەرێگەی دوو نووسراوەوە داوایان لە وەزارەتی سامانە سروشتیەكان كردووە، بڕی پێدانی غاز بۆ سنووری پارێزگانی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و راپەڕین، رۆژانە لە 230 تۆنەوە بۆ 500 تۆن زیاد بكرێت بۆ ئەوەی گرفتی كەمی غاز چارەسەر بكرێت.
ئاماژەی بەوەشكردوە: كە لەنووسراوەكاندا داوای دابینكردنی ئامێری پێشكەوتووی پشكنینی جۆرەكانی سووتەمەنیش كراوە بەتایبەتی پشكنینی گۆگردو قوڕقوشم لەبەنزیندا بۆ هەردوو بەرێوەبەرایەتی  نەوت و كانزاكانی سلێمانی و گەرمیان لەپێناو پاراستنی تەندروستی  هاوڵاتیان .
ماوەی مانگێگ زیاتر قەیرانی غاز لەسلێمانی دروست بوەو تائێستا وەك پێویست نەتوانراوە چارەسەر بكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە