کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كەشناسی هەرێم: پلەكانی گەرما نزمتر دەبنەوە

.

10:09 PM - 17/01/2022

لە سلێمانی و هەڵەبجە و بەشێكی زۆر لەشار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان پلەكانی گەرمی بۆ خوار سفری سەدی دابەزیوون، بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی لە بارەی كەشوهەوای ڕۆژانی داهاتووی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانەوە ڕایگەیاند: لە رۆژی سێ شەممەوە پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو دادەبەزن و لە زۆرینەی ناوچەكان پێشبینی دروستبوونی شەختە دەكرێت، كەشناسی ئاماژەی بەوەشكردووە: لە هەندێك ناوچە پلەكانی گەرما تا ئاستی چواردە پلەی ژێر سفر دادەبەزن و بەهۆی بەستنی ڕێگاوبانەكانەوە لە زۆرینەی شارەكان ئاستەنگی هاتووچۆ دروست دەبێت، هەروەها بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینیكردووە سبەینێ ئاسمانی شارەكانی سلێمانی، هەولێر، دهۆك، هەڵەبجە و كەركوك ساماڵ بێت و پلەی گەرما بەراورد بە رۆژانی ڕابردوو نزمتر ببێتەوە، هەروەها بە پێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم شەپۆلی سەرما و بەفربارین تا سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە