کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەیامی سەرۆک كۆمار بەبۆنەی جەژنی سێ شەوەی یارانی قەوڵتاسی کاکەییەکان

.

08:42 PM - 17/01/2022

گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی لە خوشک و برا کاکەییەکان دەکەم بەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی سێ شەوەی یارانی قەوڵتاس، ھیوادارم ھەمیشە شاد و بەختەوەر و سەرفراز بن.

کاکەییەکان بەشێکی رەسەن و گرنگی پێکھاتەکانی عێراقن و رۆڵ و خەباتیان دیار و بەرچاوە وەک ھەموو پێکھاتەکانی دیکە.

ئومێد دەکەم ئەم بۆنەیە بکەینە دەرفەتێک بۆ قووڵکردنەوەی یەکتر قبوڵکردن و پێکەوەژیان و یەکخستنی یەکڕیزی و سازان بە ئاڕاستەی ھێنانەئاراوەی دادپەروەری و خۆشگوزەرانی بۆ سەرجەم گەلی عێراق.

بەرھەم ساڵح
سەرۆک کۆماری عێراق

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە