کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە ئوردن رێژەی 50%ی گەنجان بێكارن

.

06:41 PM - 17/01/2022

ناسر شریدە وەزیری پلاندانان و هاریكاری نێودەوڵەتی ئوردن رایگەیاند: بەرزبونەوەی رێژەی بێكاری گەورەترین گرفتە كە ڕووبەڕوویان بۆتەوە‌و ئێستاش نیوەی گەنجانی ئوردن بێكارن.
لەمیانەی بەرێوەچوونی كۆبونەوەیەكی لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنانی پەرلەمانی ئوردن، وەزیری پلاندانان و هاریكاری نێودەوڵەتی ئاشكرایكرد: لەگەڵ كۆتایهاتنی چارەكی سێیەمی ساڵی 2021دا رێژەی لەسەدا 48 پۆینت 5ی گەنجانی ئوردن بێكاربوون، كە ژمارەكەیان دەگاتە نزیكەی 425 هەزار كەس، لە كاتێكدا لە چارەكی یەكەم و دووەمی ئەوساڵەدا دۆخەكە كەمێك باشتر بووەو رێژەی بێكاری لەسەدا 25وە بۆ لەسەدا 23 دابەزیوە.
وتیشی: لەپاش بڵاوبونەوەی پەتای كۆرۆناوە دووبارە ئابوری وڵاتەكەیان دەستی بەگەشەكردن كردۆتەوە و ئاستی ئەو گەشەیەش لەساڵی 2021دا گەیشتۆتە سەدا 2.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە