کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئێران دراوێكی دیجیتاڵی تایبەت بەخۆی دەخاتەڕوو

.

06:04 PM - 17/01/2022

میهران محەرەمانی جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندی ئێران بۆ كاروباری تەكنەلۆژیا رایگەیاند: بەمنزیكانە ریاڵی دیجیتاڵی بەشێوەیەكی ئەزموونی دەخەنە بازاڕەكانی ئێرانەوە.
جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندی ئێران لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەو دراوە نوێیەی ئێران بەناوی ریاڵی دیجیتاڵییەوە دەبێت و لەهەموو بازاڕ‌و شوێنە گشتییەكاندا مامەڵەی پێوە دەكرێت و لەسەر تۆرەكانی ئینتەرنێتیش دەستەبەر دەكرێت.
هاوكات (عەلی رەزا پەیمان بەگ) جێگری وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ئێران رایگەیاندوە: لەگەڵ بانكی ناوەندی رێككەوتنێكیان ئەنجامداوە، بە مەبەستی بەكارهێنانی دراوە دیجیتاڵییەكان لە بازرگانی دەرەكیدا، بۆیە داوا لە بازرگانانی ئێران دەكەین بەتایبەتی ئەوانەی كاڵا هەناردە دەكەن، دراوە دیجیتاڵییەكان لە مامەڵەكانیاندا بەكاربهێنن.
ئەوەشی خستۆتەڕوو: لەچەند هەفتەی داهاتوودا، دراوە دیجیتاڵییەكان لەبازرگانی دەرەكیدا بەكاردەهێنین و پێشبینی دەكەین، لەسەرەتادا رێژەی لەسەدا 10ی هەناردەكانمان پشت بە دراوە دیجیتاڵییەكان ببەستێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە