کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رێكاری نوێ‌ بۆ دابەزاندنی نرخی ئاژەڵ دەگیرێتەبەر

.

05:55 PM - 17/01/2022

وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق چەند رێوشوێنێك بۆ دابەزاندنی نرخی مەڕو ماڵات دەگرێتەبەر و ڕێگەش دەدات بەبێ‌ هیچ بەربەستێك ئاژەڵ لە پارێزگاكانی باكوورەوە بۆ باشووری وڵات بگوازرێتەوە.
حەمید نایف وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق رایگەیاند: بە ئامانجی تەواوكاری ئابووری لەنێوان پارێزگاكاندا لەبەرهەمی گۆشتی سوور، رێگە بە بازرگانانی ئاژەڵ و مەڕو ماڵات دراوە، بەبێ‌ هیچ بەربەستێك ئاژەڵ و مەرو ماڵات لە پارێزگانی باكوورەوە بۆ باشووری عیراق بگوازنەوەو بە پێچەوانەشەوە.
ئاشكراشیكرد، ئەم رێكارە یارمەتیدەر دەبێت لە دابەزاندنی نرخی ئاژەڵ و گۆشی سوور، بەو مەرجەی پشكنینی ڤێتێرنەریان بۆ بكرێت‌و لە گواستنەوەی نەخۆشی بەدووربن.
وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق وتیشی: بەو پێیەی عیراق لە بەرهەمهێنانی گۆشتی ئاژەڵدا نەگەیشتۆتە ئاستی خۆژێنی، لەبەر ئەوە ڕێگە بەهاوردەكردنی دەدرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە