کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حكومەت دەستكاری مووچە ناكات

.

05:31 PM - 17/01/2022

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت: حكومەت دەستكاری مووچە ناكات، بەڵكو چاكسازی لەو فەرمانبەرانە دەكرێت كە مووچە وەردەگرن و كار ناكەن.   
جووتیار عادل لە میانەی كۆڕبەندی (كشتوكاڵ داهاتوومانە) ڕایگەیاند: حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامە لە چاكسازی و زیادكردنی سەرچاوەكانی داهات، ئامانجی ئەم كۆڕبەندەش، هاندانی كەرتی تایبەت و وەبەرهێنەرانە لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات، تا داهاتی هەرێمی كوردستان هەمەجۆر بكەین و لە یەك سەرچاوەی داهاتەوە، بیكەنە چەندین سەرچاوەی داهات.
ئاماژەی بەوەشكرد: لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیاری دامەزراندنی سندوقی خانەنشینی دراوە و جێبەجێ دەكرێت، لەگەڵ ئەوەشدا بڕیار دراوە چاكسازی لە مووچەی فەرمانبەران بكرێت، بەڵام دەستكاری مووچە ناكەین، بەڵكو چاكسازی لەو فەرمانبەرانە دەكرێت، كە مووچە وەردەگرن و كار ناكەن یاخود بندیوارن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە