کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بە درۆن ژمارەیەك ناوچەی ستراتیجی ئەبوزەبی كرایە ئامانج

.

04:50 PM - 17/01/2022

پۆلیسی ئەبوزەبی بە ئاژانسی هەواڵی ئیماراتی راگەیاندوە: سێ تانكەری گواستنەوە سوتەمەنی لە ناوچەی ئایكاد تەقینەوە، هاوكات ئاگر لە ناوچەیەكی نزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ئەبوزەبی دروست بووە، رووداوەكانیش زیانی مادییان هەبووە.
ئاماژە بەوەشكراوە: لێكۆڵینەوە لە رووداوەكان دەستیپێكردوە و بە پێی زانیارییە سەرەتاییەكانیش فڕۆكەی درۆن لە ئاسمانی ئەبوزەبی بینراوە، بۆیە گومان دەكرێت تەقینەوەكان لەرێگەی هێرشی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانەوە ئەنجام درابن.
هاوكات لای خۆیەوە سەرچاوەیەك لە گروپی حوسییەكانی یەمەن بڵاویكردەوە: هێزەكانیان لەرێگەی درۆنەوە ژمارەیەك ناوچەی ستراتیژییان لە ئەبوزەبی كردوەتە ئامانج ئەویش وەك وەڵامدانەوەیەك دژی هەوڵەكانی ئەو وڵاتە بۆ دروستكردنی گرژی لە یەمەن و سەپاندنی ئابڵوقەی ئابووری.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە