کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ریاڵ مەدرید نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیای بەدەستهێنا

.

02:34 PM - 17/01/2022

شەوی رابردوو ركابەرییەكانی جامی سوپەری ئیسپانیا كۆتاییان پێهات   لە دوا وێستگەشدا هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و ئەتڵەتیك بیلباو لە یاریگای شا فەهدی نێو دەوڵەتی لە ریازی وڵاتی سعودیە رووبەرووی یەك بوونەوە   هەر لە سەرەتای یارییەكەوە یاریزانانی هەردوو یانە بە شێوازی هێرشبردن دەستیان پێكرد و چەندین هەلی ئاسانیان لە دەستدا   تا لە دەقیقەی 38 دا لۆكا مۆدریچی كرواتی گۆڵی یەكەم و پێشكەوتنی یانەی ریاڵ مەدریدی تۆمار كرد   دوای ئەو گۆڵەش یاریزانانی بیلیاو گەرانەوە كەشی یارییەكە و هەموو هەوڵێكی خۆشیان خستە كار ئەنجامەكە یەكسان بكەنەوە   بەڵام سەركەوتوو نەبوون و گێمی یەكەمی یارییەكەش هەر بەو تاكە گۆڵەی مۆدریچ مایەوە   لە گێمی دووەمدا راهێنەری هەردوو یانە ریزەكانیان رێكخستەوە و یارییەكەش بە بەراورد لەگەڵ گێمی یەكەم بەهێزیەكی زیاتری بەخۆوە بینی   تا لە دەقیقەی 52 دا ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ میرینگی هەژماركرد و كەریم بنزیمەی فەڕەنسیش توانی بە شێوەیەكی سەركەوتوو گۆڵی دووەمی یانەكەی پێ تۆمار بكات   هەرچەندە دوای ئەو گۆڵە یاریزانانی یانەی بیلباو گەرانەوە كەشی یارییەكە و  لە هەوڵێكی زۆردا بوون جیاوازی گۆڵەكان كەم بكەنەوە   بەڵام ئەنجامی یارییەكە گۆرانكاری بەسەردا نەهات   تا لە دەقیقەی 88 دا ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ یانەی ئەتڵەتیك بیلباو هەژماركرد و لە هەمان كاتیشدا ئیدێر میلیتاوی بەرگریكاری یانە مەدریدیەكەی بە كارتی سوور كردە دەرەوە   بەڵام رائول گارسیا نەیتوانی گۆڵی یەكەمی یانەكەی پێ تۆمار بكات و لە كۆتاییشدا یارییەكەیان بە 2 گۆڵی بێ وەڵام دۆراند   بەو بردنەوەیەش یانەی ریاڵ مەدرید توانی بۆ جاری دوانزەیەم لە مێژوویدا نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیا بەدەست بهێنێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە