کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆتدیڤوار نەیتوانی لە سیرالیۆن بباتەوە

.

02:23 PM - 17/01/2022

لە لایەكی ترەوە و هەر لە یارییەكانی جەولەی دووەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی جامی نەتەوەكانی ئەفریكا و لە ركابەرییەكانی گروپی پێنجەم   هەردوو هەڵبژاردەی كۆتدیڤوار و سیرالیۆن رووبەرووی یەك بوونەوە   لە گێمی یەكەمدا یاریزانانی كۆتدیڤوار بە ئاستێكی بەرزەوە دەركەوتن و لەو گێمەشدا بە گۆڵێك پێش هەڵبژاردەی بەرامبەر كەوتن   گۆڵەكەش سباستیان هیلێر لە دەقیقەی 25 دا تۆماری كرد   لە سەرەتای گێمی دووەمدا یاریزانانی سیرالیۆن گەرانەوە كەشی یارییەكە و لە دەقیقەی 55 یشدا ئەنجامەكەیان لە رێگەی موسا كاماراوە یەكسان كردەوە   سەرەرای ئەوەی لە دەقیقەی 65 دا نیكۆلاس پیپی توانی گۆڵی دووەم و پێشكەوتنی كۆتدیڤوار تۆمار بكات   بەڵام خۆشی ئەو گۆڵە تا كۆتایی درێژەی نەكێشا و لە دوا ساتەكانی یارییەكەدا حاجی كامارا ئەنجامەكەی بۆ هەڵبژاردەی سیرالیۆن یەكسان كردەوە و یارییەكەش بە 2 گۆڵ بۆ هەردوولا مایەوە   بەو ئەنجامەش كۆتدیڤوار بە كۆكردنەوەی 4 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی گروپەكەی مایەوە و سیرالیۆنیش بە 2 خاڵ پلەی سێیەمی گرتووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە