کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پرسەنامەی مەکتەبی ڕێکخستن بۆ کۆچی دوای هەڤاڵ (کامەران کریم قازی)

.

11:38 AM - 17/01/2022

پرسەنامەی مەکتەبی ڕێکخستن

بۆ کۆچی دوای هەڤاڵ (کامەران کریم قازی) کارگێڕی مەڵبەندی ٩ی شارەزوور

بەڕێز خانەوادەی هەڤاڵ کامەران کریم قازی

هەڤاڵانی ئەنجومەنی مەڵبەندی 9ی شارەزوور

دڵگران و خەمباربوین بەبیستنی هەواڵی کۆچی دوایی  هەڤا ڵ کامەران کریم قازی ناسراوبە (هاورێ کامەران ) کارگێڕی مەڵبەندە کەتان بەم بۆنە خەمناکەوە بەناوی لێپرسراوو تەواوی هەڤاڵانی مەکتەبی ڕێکخستنی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە پرسەوسەرەخۆشی  خۆمان ئاراستەی خانەوادەو بنەماڵەی خوالێخۆشبوو  سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی مەڵبەندە تێکۆشەرەکەتان دەکەین خوازیارین رۆحی هاوڕێ کامەران بەبەهەشتی بەرین شادبکات و ئارامی وسەبوریش بەخانەوادەکەتان و هەڤاڵانی مەڵبەندی شارەزوور ببەخشێت

خولێخۆشبوو هەڤاڵ کامەران یەکێک بوە لە کادرە چالاک ودڵسۆزەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەبنەماڵەیەکی تێکۆشەرو کورد پەروەربوە و کادرێکی دیارو چالاکی سنوری مەڵبەندی شارەزوور بوە کەسایەتیەکی دیار ی  سنوری شارەزووربوە خۆشەویستی هاوڕێ و هەڤاڵەکانی  بوە ،بۆیە لەدەستدانی ئەم تێکۆشەرە خەسارەتێکی گەورەیە بۆ یەکێتیەکەمان و سنورەکەی 

 

اناللە واناالییە راجعون

مەکتەبی ڕێکخستنی

یەکێتی نیشتمانی کوردستان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە