کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سبەینێ‌ مووچەی وەزارەتێك و چەند دەستەیەك دابەشدەكرێت

.

06:32 PM - 16/01/2022

سبەینێ‌ مووچەی وەزارەتێك و چەند دەستەیەك دابەشدەكرێت
وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان خشتەی دابەشكردنی مووچەی وەزارەتێك‌و ژمارەیەك دەستەی بڵاوكردەوە، بڕیارە لە كۆتایی ئەم هەفتەیەشدا 200 ملیار دینارەكەی بەغدا بگاتە هەرێمی كوردستان‌و لە چەند ڕۆژێكدا مووچەی تەواوی وەزارەت‌و دەستەكان دابەش بكرێت.
بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی بڵاویكردۆتەوە، ڕۆژی دووشەممە 17ی كانونی دووەمی 2022 مووچەی مانگی 12ی وەزارەتی ئەوقاف‌و كاروباری ئاینی لەگەڵ مووچەی دیوانی چاودێری دارایی، دەستەی مافی مرۆڤ، ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم، دەستەی ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاكی، كۆمسیۆنی هەڵبژاردن‌و دەزگای مین دابەش بكرێن.
نوێنەری حكومەتی هەرێمیش لە بەغدا رایگەیاندوە، بڕیارە لەم هەفتەیەدا 200 ملیار دینارەكەی بەغدا ڕەوانەی هەرێمی كوردستان بكرێت.
پێشتریش جووتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێم ئاشكرایكردبوو، بەهۆی دواكەوتنی 200 ملیار دینارەكەی بەغداوە دابەشكردنی مووچە خاوبۆتەوە‌و هەركاتێك پارەكە ڕەوانەی هەرێم كرا، لە چەند ڕۆژێكدا مووچەی هەموو ئەو وەزارەت‌و شوێنانە دابەش دەكرێت كە تائێستا مووچەی مانگی 12یان وەرنەگرتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە