کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق لە خاوەندارێتی یەدەگی نەوتدا پێنجەم وڵاتی جیهانە

.

06:28 PM - 16/01/2022

عیراق لە خاوەندارێتی یەدەگی نەوتدا پێنجەم وڵاتی جیهانە
عیراق لەڕووی بوونی زۆرترین یەدەگی نەوتەوە بە پێنجەم گەورەترین وڵاتی جیهان دیاری دەكرێت.
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی سی ئێن بی سی ئەمریكی، ڤەنزوێلا بە بوونی 303 ملیارو 800 ملیۆن بەرمیل نەوتی یەدەگ لە پلەی یەكەمی ئەو وڵاتانەدا دێت كە زۆرترین نەوتیان هەیە، پاش ئەویش سعودیە بە پلەی دووەم دێت كە 258 ملیارو 600 ملیۆن بەرمیل نەوتی یەدەگی هەیە.
هەروەك ئێران بەبوونی 208 ملیارو 600 ملیۆن بەرمیل نەوت ریزبەندی سێیەم گەورەترین وڵاتی جیهانی گرتووەو پاش ئەویش كەنەدا دێت كە 170 ملیارو 300 ملیۆن بەرمیل نەوتی یەدەگی هەیە.
هەروەها عیراق خاوەنی 145 ملیارو 200 ملیۆن بەرمیل نەوتەو لەسەر ئاستی جیهان بە پێنجەم گەورەترین وڵات دادەنرێت، لەنێو رێكخراوی ئۆپیكیشدا لەپاش سعودیەوە بە دووەم گەورەترین بەرهەمهێنی نەوتە دادەنرێت، كە رۆژانە نزیكەی 4 ملیۆن و 310 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت، لەوبڕەش 3 ملیۆن و 677 هەزار بەرمیلی هەناردەی دەرەوە دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە