کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد: لەدەستدانی د.مارف عومەر گوڵ خەسارەتێكی گەورە بوو لە بواری ئەكادیمیستی كورد

.

04:44 PM - 16/01/2022

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد: لەدەستدانی د.مارف عومەر گوڵ خەسارەتێكی گەورە بوو لە بواری ئەكادیمیستی كورد


بەرێزان كەسوكاری د.مارف عومەر گوڵ
بۆ كۆچی دواییی نووسەر و ڕۆشنبیر و ئەكادیمی و كەسایەتیی نیشتمانپەروەر خوالێخۆشبوو د. مارف عومەر گوڵ، پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و كەسوكاری بەڕێزتان دەكەم
دكتۆر مارف تێكۆشەرێكی گەورەو ئەكادیمیەكی بەتوانا خزمەتێكی گەورەی كردووەو رۆڵی بەرچاوی وەك ئەكادیمیستێكی شارەزای كورد لەپێگەیاندنی رۆڵەی كورد هەبووە
گەلی كورد و ئەكادیمیستێكی شارەزاو پرۆفیسۆر و نوسەر و شاعیرێكی دیار و قەڵەمێكی دەوڵەمەندی لەدەستدا كەتەمەنی خۆی تەرخان كردبو بۆ خزمەتی دۆزی رەوای گەلەكەی  و لەدەستدانی د.مارف عومەر گوڵ خەسارەتێكی گەورە بوو لە بواری ئەكادیمیستی كورد.
انا لله و انا الیه راجعون  
هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە