کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

جەنەوا هەڵوەشاندنەوەی بۆندی چیڤچینكۆی راگەیاند

.

01:16 PM - 16/01/2022

جەنەوا هەڵوەشاندنەوەی بۆندی چیڤچینكۆی راگەیاند
دوای دوو مانگ لەوەرگرتنی ئەركی راهێنەری یانەی جەنەوا گرێبەستی ئەندریە چیڤچینكۆی ئۆكرانی راهێنەر هەڵوەشێندرایەوە   لەمانگی 11ی ساڵی رابردوو یانەی جەنەوا بۆندی لەگەڵ چیڤچینكۆ ئیمزا كرد و تا ئێستا سەرپەرستی 11 یاریی یانەكەی كردووە لەخولی یانەكانی ئیتاڵیا   بەڵام راهێنەری ناوبراو لەو ژمارە یارییە تەنیا لەیەك یاریدا سەركەوتنی تۆماركردووە و لە 3 یاریش یەكسانبووە   هەروەها دووچاری 7 شكست بووەتەوە  بەهۆی ئەو ئەنجامە خراپانەش هەردوو لا لەسەر هەوڵوشاندەوەی بۆندەكە گەیشتە رێككەوتن و ئیدارەی یانەكەش بریاری داوە گۆرانكاری بكات لەكاستی راهێنەر   هەروەها بەشێوەیەكی كاتی ئەركی راهێنەری یانەكە بە عەبدوڵڵا كۆنكۆی راهێنەری تیپی خوار تەمەنی 17 ساڵ دراوە  كە بریارە رۆژی یەكشەممە لەمیانی یارییەكی هەفتەی 22 رووبەڕووی یانەی فیۆرەنتینا ببنەوە   ئەمەش دووەم ئەركی چیڤچینكۆیە لە بواری راهێنەر و لەپێشوودا ئەركی راهێنەری هەڵبژاردە ئۆكرانیای لەئەستۆ بووە و سەرپەرشتی هەڵبژاردەكەی كردووە لە جامی وڵاتانی ئەوروپای 2020 و گەیشتۆتە قۆناغی چارەكی كۆتایی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە