کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لازیۆ دوای دوو یاری لە كاڵچۆ یەكەم بردنەوە دەستەبەركرد

.

01:15 PM - 16/01/2022

لازیۆ دوای دوو یاری لە كاڵچۆ یەكەم بردنەوە دەستەبەركرد
لەلایەكی ترەوە و هەر لە یارییەكانی هەفتەی 22ی كاڵچۆ   یانەی لازیۆ دوور لە یاریگای خۆی رووبەرووی یانەی سالیرنیتانا بۆوە   دوای تەنها 7 دەقیقە لە دەست پێكی یارییەكە چیرۆ ئیمۆ بیلی گۆڵی یەكەم و پێشكەوتنی یانەی میوانی تۆماركرد   دوای ئەو گۆڵەش بە تەنها 3 دەقیقە جارێكی تر ئیمۆبیلی تۆڕی گۆڵی یانەی خاوەن یاریگای هەژماركرد و گۆڵی دووەمی خۆی و یانەكەی تۆماركرد   لە گێمی دووەمدا یارییەكە ئاستێكی مام ناوەندی بەخۆوە بینی و یاریزانانی هەردوو یانەش چەندین هەلی ئاسانی گۆڵ تۆماركردنیان لە دەستدا   تا لە دەقیقەی 66 دا مانوێڵ لاتزاری گۆڵی دڵنیایی بەخشیە یانەكەی   لە كۆتاییشدا یانەی لازیۆ بە 3 گۆڵی بێ وەڵام یارییەكەی لە یانەی سالیرنیتانا بردەوە و بە كۆكردنەوەی 35 خاڵیش پێگەی خۆی لە پلەی شەشەمی ریزبەندی بەهێز تر كرد .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە