کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەهەفتەی 22ی پریمەرلیگ لیڤەرپوڵ رووبەڕووی برینتفۆرد دەبێتەوە

.

01:14 PM - 16/01/2022

لەهەفتەی 22ی پریمەرلیگ لیڤەرپوڵ رووبەڕووی برینتفۆرد دەبێتەوە
ئەمڕۆ ركابەرییەكانی هەفتەی 22ی خولی نایابی یانەكانی ئینگلتەرا كۆتایی دێت   سەرەتا سەعات 5ی سەرلە ئێوارە یانەی لیڤەرپوڵ لەیاریگای ئەنفێڵد روووبەڕووی یانەی برینتفۆرد دەبێتەوە  كە یاریی چوونی نێوانیان بەسێ گۆڵ و بەیەكسانبوون كۆتایی هاتووە   بەر لەو یارییە لیڤەرپوڵ خاوەن 42 خاڵە  لە 12 بردنەوەو 6 یەكسانبوون و یەكێكە لەو یانانەی دووچاری كەمترین شكست بووە كە لەدوو یاریی دۆراوە   دووەم بەهێزترین هێڵی هێرشبردنی هەیە و یاریزانانی یانەكە توانیویانە 52 گۆڵ تۆماربكەن   كە محەمەد سەڵاحی هێرشبەر خاوەن زۆرترین گۆڵە و بە 16 گۆڵیش پێشەنگی گۆڵكەرانی گرتووە   بەڵام لەو یارییە بەشدار نابێت ئەمەش بەهۆی ئەوەی لەگەڵ هەڵبژاردەی میسر لەجامی وڵاتانی ئەفریقا بەشدارە   بەڵام یۆرگن كلوپ هەوڵدەدات قەرەبووی یەكسانبوونەكەی بەرامبەر ئەو یانەیە بكاتەوە و بەبردنەوەش هەلی چوونە پلەی دووەمی ریزبەندی دەبێت   لەبەرامبەردا برینتفۆرد 23 خاڵی لە 6 سەركەوتن و 5 یەكسانبوون هەیەو لە 9 یاریش دۆراوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە