کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لیڤاندۆڤسكی ژمارەیەكی پێوانەیی لەبۆندس لیگا تۆماركرد

.

01:12 PM - 16/01/2022

رۆبەرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵەندی و هێرشبەری یانەی بایرن میونشن ژمارەیەكی پێوانەیی لەمێژووی خولی یانەكانی ئەڵمانیا تۆماركرد   لەمیانی یارییەكی هەفتەی 19ی بۆندس لیگا لیڤاندۆڤسكی لەبەرامبەر یانەی كۆڵن سێ گۆڵی لەدەقیقەكانی 9 و 62 و 74 تۆماركرد  ئەمەش ژمارەی گۆڵەكانی لەمێژووی ئەو خولە كردە 300 گۆڵ   كە ژمارەیەكی پَێوانەییە و بەدووەم یاریزان دادەندرێت لەمێژووی بۆندس لیگا بتوانێت زۆرترین گۆڵ تۆمار بكات   كە خاوەن زۆرترین گۆڵیش لەمێژووی خولەكە گێرد مۆلەرەی ئەستێرەی پێشووی بایرن میونشنە كە خاوەن 365 گۆڵە   یاریزانی ناوبراو لەگەڵ هەردوو یانەی بوروسیا دۆرتمۆند و بایرن میونشن لە 369 یاریی بەشدار بووە   لیڤاندۆڤسكی لەگەڵ بایرن میونشن 226 گۆڵی لە 238 یاریدا تۆماركردووە و لەگەڵ دۆرتمۆندیش خاوەن 74 گۆڵە لە 131 یاریی بۆندس لیگا

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە