کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی موقتەدا سەدر و هادی عامری ئاشكرا كرا

.

10:45 AM - 16/01/2022

ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی موقتەدا سەدر و هادی عامری ئاشكرا كرا
بەپێی راگەیاندراوێكی نووسینگەی سەرۆكی رەوتی سەدر كە تێیدا هاتووە دوێنێ شەو لە پارێزگای نەجەف ،موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر پێشوازی لە هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح كردووە ، ئەوەشی خستەڕوو ، مەبەستی كۆبوونەوەكە پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق بووە و لای خۆیەوە هادی عامری نیگەرانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكانی لە پرسی هەڵبژاردنی دەستەی نوێی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق گەیاندۆتە سەدر و هەر لەو كۆبونەوەیەدا گفتوگۆ لەسەر كاندیدكردنی كەسێك بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیرانی عیراقیش كراوە ، بەڵام لە راگەیاندراوەكەدا هیچ ئەنجامێكی دانوستان و گفتوگۆكانی نێوان سەدر و عامری ئاشكرا نەكراون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە