کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هێرشكرایە سەر بنكەیەكی سەربازیی توركیا لە موسڵ

.

11:27 PM - 15/01/2022

 جارێكی تر لەلایەن گروپێكی نەناسراوە هێرشكرایە سەر بنكەیەكی سەربازی هێزەكانی توركیا لە سەربازگەی زەلیكیان لە موسڵ.
لە هێرشەكەدا سێ موشەكی كاتیۆشا بەكارهێنراوە و دووانی بەر بنكە سەربازییەكەی توركیا كەوت و دانەیەكیشی لە ئاسماندا تەقیەوە.
لێپرسراوە ئەمنییەكانی موسڵ رایگەیاند: هێرشەكە لە دەشتی نەینەواوە ئەنجام دراوە. ئاماژەیان بەوەش كرد، ئەنجامدەرانی هێرشەكە نەناسراون.
ئەوەش لەكاتێكدایە دوو هەفتە لەمەوبەر و بە هەمان شێوە بە پێنج موشەكی كاتیۆشا هێرشكرایە سەر سەربازگەی زەلیكیان و لێپرسراوە سەربازییەكانی توركیا رایانگەیاند: هیچ زیانێكی گیانی و مادییان نەبووە.
بنكەی سەربازی زەلیكیان لە باكووری موسڵ، لەلایەن هێزە سەربازییەكانی توركیاوە دامەزراوە و ئامانجیان پاراستنی بەرژەوەندییەكانی خۆیانە.
هەروەها یەكێكە لەو بنكە سەربازیانەی بەردەوام هێرش دەكرێتە سەری و داوای جێهێشتن و چۆڵكردنی دەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە