کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر یەكێك لە هەژمارەكانی عەلی خامنەیی داخست

.

11:22 PM - 15/01/2022

ڕۆژنامە جیهانیەكان بڵاویانكردەوە: تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر یەكێك لە ئەكاونتەكانی عەلی خامنەی، رابەری باڵای شۆرشی ئیسلامی ئێران  بە شێوەیەكی هەمیشەی داخست، ئەوەش دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا كورتە ڤیدۆیەكی ئەنیمەیشنی لەسەر تیرۆركردنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی پێشووی ئەمریكا لە ئەكاونتەكەی خۆی بڵاوكردەوە.
لای خۆشیانەوە میدیا ئێرانیەكان ڕایانگەیاند: دروستكردنی كورتە ڤیدیۆكە لە تۆڵەی تیرۆركردنی قاسم سلێمانی لە كانوونی دووەمی 2020 دا بووە، لە ڤیدۆكەشدا دوای تیرۆركردنی دۆناڵد ترەمپ پەیامێك لەسەر شاشەیەك دەردەكەوێت كە نامەیەكە بە ئینگلیزی و فارسی نوسراوە و دەڵێت: تۆڵە سەندنەوە تایبەتە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە