کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی نوری مالیكی دەكات

.

09:42 PM - 15/01/2022

برای بەڕێزم نوری مالیكی، ئەمینداری گشتی حزبی دەعوەی ئیسلامی.
بەبۆنەی بەستنی هەژدەیەمین كۆنگرەی حزبە تێكۆشەرەكەتان و هەڵبژاردنەوەتان بە ئەمینداری حزبی دەعوەی ئیسلامی پیرۆزباییتان لێدەكەم، هیودارم هەمیشە لە بەرەوپێشچوون و گەشەكردندا بن. دڵنیاین ئەم هەنگاوە بەرپرسیارێتی گەورە دەخاتە ئەستۆی بەڕێزتان و حزبە تێكۆشەرەكەتان كە مێژوویەكی گەشی هەیە لە خەبات لە دژی دیكتاتۆری و زوڵم و زۆری رژێمی لەناوچوو، هەروەك چۆن بەرپرسیارێتییەكی دیكەشتان بۆ زیاد دەكات لە پتەوتركردنی پەیوەندی لەگەڵ سەرجەم هێز و لایەنە خەباتگێڕەكانی گۆڕەپانی سیاسی عێراق لەپێناو بەرژەوەندی گەل و بەرقەراربوونی ئاشتی و تەبایی و برایەتی لە وڵاتدا.
هەر بەم بۆنەیەشەوە دووپاتی دۆستایەتی و پەیوەندی پتەوی نێوان یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و حزبی دەعوە دەكەینەوە لەپێناو هێنانەدی ئامانجە باڵاكانی گەلی عێراق و پاراستن و درێژەپێدانی پەیوەندی دۆستانە و كاری پێكەوەییمان.

دووبارە پیرۆزباییتان لێدەكەم

براتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە