کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئێران و چین یەكەم قۆناغی رێككەوتننامە ٢٥ ساڵیەكەیان جێبەجێ دەكەن

.

08:22 PM - 15/01/2022

لە میانی سەردانەكەیدا بۆ وڵاتی چین، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ (وانگ یی) وەزیری دەرەوەی چین كۆبووەوە و سیاسەت و ستراتیژی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتیان تاوتوێكرد. هەروەها بەشێكی كۆبوونەوەكەیان تەرخان كرد بۆ قسەكردن لەبارەی دانوستانە ئەتۆمییەكەی ڤیەننا و (وانگ یی) وەزیری دەرەوەی چین پشتیوانی خۆی بۆ حكومەتی ئێران دەربڕی و رایگەیاند: ئەمریكا لە رێكەوتننامە ئەتۆمییەكەدا كشاوەتەوە و پێویستە بەرپرسیارێتی تەواو هەڵبگرێت. بە پێویستیشی زانی ئەمریكا قەربووی ئێران بكاتەوە و سزا ئابووریی و سیاسییەكانی هەڵبگرێت.
 هەر لەو چوارچێوەیەدا و لە كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی چین و ئێران، هەردوولا پێكردنی یەكەم قۆناغی رێكەوتننامەی 25 ساڵەی نێوان ئێران و چین-یان ئیمزا كرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە