کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پرسەنامە بۆ كۆچی دوایی د. مارف عومەر گوڵ

.

06:46 PM - 15/01/2022

بەرێزان خێزان و بنەماڵەی كۆچكردو پرۆفیسۆر د. مارف عومەر گوڵ
دڵگران و خەمباربوین بە بیستنی هەواڵی گیان لەدەستدانی (پرۆفیسۆر د. مارف عومەر گوڵ) پێشمەرگەی دێرین و شاعیر و نوسەر و ئەكادیمیستی دیاری كورد، بەو بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان رادەگەینین.  
پرۆفیسۆر د. مارف عومەر گوڵ یەكەمین ئەكادیمیستی كوردە و توێژینەوەی لەسەر جینۆساید و جینۆسایدی كورد نووسیووە و لەو بوارەشدا خاوەنی چەندین كتێب و توێژینەوەیەو لەخەباتی شاخ و پێشمەرگایەتی و بزوتنەوەو شۆڕشەكانی رزگاریخوازی گەلەكەمان رۆڵێكی بەرچاوی هەبوە و بەهۆی كاری رێكخستنەوە زیندانیكراوە.
دووبارە هاوخەمی خۆمان رادەگەینین و لە خوای گەورە داواكارین گیانی كۆچكردو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و دڵنەوایش بە خانەوادەكەیان ببەخشێت.
عومەر فەتاح
ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیەكانی ی.ن.ك

.........................................................................................................

پرسەنامەی دەرباز كۆسرەت رەسوڵ بۆ كۆچی دوایی د. مارف عومەر گوڵ

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پرسەنامەیەک ئاراستەی کەسوکاری دکتۆر مارف عومەر گوڵ دەکات

بەخەم و نیگەرانییەکی قووڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەرو شاعیرو ئەکادیمی و زیندانی سیاسی و تێکۆشەرو پێشمەرگەی دێرین و مامۆستای زانکۆ دکتۆر مارف عومەر گوڵم بیست، دڵگران و خەمباری کردم.
بۆ ئەم کۆستەو لەدەستدانی دکتۆر مارف عومەر گوڵ پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی خانەوادەو کەسوکارو هاوڕێیانی دەکەم، ئومێدەوارم ئەمەدواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموومان بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ
کارگێڕی مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە