کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وزەی نێودەوڵەتی: ساڵانە بەكارهێنانی كارەبا لە عیراق 6% زیاد دەكات

.

05:02 PM - 15/01/2022

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە پێشبینی دەكات، بەكارهێنانی وزەی كارەبا لە عیراق ساڵانە لەسەدا 6 زیاد دەكات، تەئكیدیش دەكاتەوە، كە تا چەند ساڵێكی تر سوود وەرگرتن لەو وزەی خۆر بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا توانای ئەوەی نابێت كێشەی كارەبای عیراق چارەسەر بكات.
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە لە نوێترین راپۆرتیدا ئاماژەی بەوەشكردوە: ساڵی رابردوو بەكارهێنانی كارەبا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەدا 3 پۆینت پێنج زیادیكردوە و  بەهۆ زیادبوونی ژمارەی دانیشتوان و زیادبوونی خواستەوە، تاوەكو ساڵی 2024 بەتێكڕا ساڵانە لەسەدا 2 زیاد دەكات.
ئەوەشی خستۆتەڕوو: بەكارهێنانی كارەبا بەشێوەیەكی زۆر خێرا لە زیادبووندایە و تاوەكو ساڵی 2024 بەتێكڕا ساڵانە لەسەدا 6 زیاد دەكات.
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە دووپاتیدەكاتەوە، كە هەرژەندە عیراق پلانی زیادكردنی ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبای هەیە بەڵام هاوتەریب نیە لەگەڵ زیادبوونی  خواستی هاوڵاتیان لەسەر بەكارهێنانی كارەبا، جگە لەوەش  سوود وەرگرتن لەو وزەی خۆر بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا توانای ئەوەی نابێت كێشەی كارەبای عیراق چارەسەر بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە