کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بایدن دەستكەوتەكانی پرۆژەی بونیاتنانەوەی ژێرخانی ئەمریكا دەخاتەڕوو

.

04:51 PM - 15/01/2022

جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دەستكەوتەكانی پرۆژەی بونیاتنانەوەی ژێرخانی وڵاتەكەی خستەڕوو، كە بڕەكەی یەك ترلیۆن دۆلارەو دوو مانگ لەمەوبەر كۆماری و دیموكراتەكان پێكەوە پەسەندیانكرد.
سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند: لەو بڕە پارەی كە بۆ بونیاتنانەوەی ژێرخانی وڵاتەكەمان تەرخانكرابوو، 53 ملیار دۆلار بۆ چاككردنەوەی رێگاوبانی خێرا خەرجكراوەو 3 ملیار دۆلاریش بۆ پەرەپێدانی فڕۆكەخانەكان دابینكراوە، هەروەها 65 ملیار دۆلار بۆ چاككردنی هێڵەكانی ئینتەرنێت دابینكراوە.

bHKCh5q5Wic

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە