کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مۆسكۆ: گازپرۆم بەرپرس نیە لە قەیرانی غازی ئەوروپا

.

04:49 PM - 15/01/2022

ئەلیسكاندەر نۆڤاك جێگری سەرۆك وەزیرانی روسیا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: جێگەی سەر سوڕمانە بەرێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە كەسانی تر تۆمەتبار دەكات بە دروستكردنی كێشە بۆ بەركارهێنەرانی غازی سروشتی لە ئەوروپا.
ئاماژەی بەوەشكرد: سەرهەڵدانی قەیرانی غاز لە ئەوروپا بۆ وەرزی زستان دەگەڕێتەوە، چونكە بەكارهێنەران ناچار دەبن لەم وەرزەدا بڕێكی زیاتر غاز بەكاربهێنن، ئابووری جیهانیش دوای قەیرانی كۆرۆنا دەستی بە بووژانەوە كردوە، جگە لەوەش ئێستا غازی سروشتی ئەمریكا بۆ بازاڕەكانی ئاسیا هەناردە دەكرێت.
ئەلیسكاندەر نۆڤاك تەئكیدیكردوە: كە مۆسكۆو كۆمپانیای گازپرۆم هیچ دەستێكیان لەدروستكردنی قەیرانی غاز لە ئەوروپادا نیە.
ئەو لێدوانەی جێگری سەرۆك وەزیرانی روسیا لە كاتێكدایە، (فاتح پیرۆڵ) بەرێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە، مۆسكۆو كۆمپانیای گازپرۆمی بەدروستكردنی قەیرانی غاز لە ئەوروپا تۆمەتبار كرد، بەو پێیەی لەسەدا 25ی هەناردەی غازیان بۆ ئەوروپا كەمكردۆتەوە، ئەوەش بۆتە هۆی گرانبوونی نرخەكەی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە