کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پێشبینی دەكرێت فەیسبووك 3.2 ملیار دۆلار سزا بدرێت

.

04:44 PM - 15/01/2022

تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك كە لەلایەن كۆمپانیای (میتا پلاتفۆرم)ەوە خاوەندارێتی دەكرێت، رووبەڕووی داوایەكی یاسایی بە كۆمەڵ كراوتەوەو داوای 3 ملیارو 200 ملیۆن دۆلار قەرەبووی لێدەكرێت، بەو پێیەی مافی تایبەتی بەكارهێنەرانی پێشێل كردووە.
ئاژانسەكانی هەواڵ رایانگەیاندوە: ژمارەیەك لە رێكخراوی یاسایی و پاراستنی مافی بەكارهێنەر لەبەریتانیا، داوایەكی یاساییان لەسەر كۆمپانیای (میتا) كە خاوەندارێتی فەیسبووك دەكات تۆماركردوە، بە تۆمەتی ئەوەی لە نێوان ساڵانی 2015 تا 2019 زانیاری تایبەتی 44 ملیۆن بەكارهێنەری بۆ مەبەستی تایبەتی خۆی بەكارهێناوە تاوەكو هەژموونی خۆی بەسەر بازاڕەكاندا بسەپێنێت.
ئاماژە بەوەشكراوە: بریارە لە داهاتوویەكی نزیكدا لەدادگای تێهەڵچونەوەی لەندەن سكاڵاكە رووبەڕووی فەیسبووك بكرێتەوە و سكاڵاكەران داوای 3 ملیارو 200 ملیۆن دۆلار قەرەبوو دەكەن، بەو پێیەی لەماوەی رابردوودا چەندین مەرجی نایاسایی بەسەر بەكاریهێنەرانیدا سەپاندوە، تاوەكو زانیاری تایبەتیان وەربگرێت.
لەچەند رۆژی رابردووشدا دەسەڵاتی پاراستنی زانیارییەكانی فەرەنسا بەتۆمەتی پابەند نەبوون بە پاراستنی  زانیاری تایبەتی بەكارهێنەرانەوە  بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ سزای بەسەر كۆمپانیا میتا سەپاند، كە خاوەندارێتی فەیسبوك دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە